کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

.

11:59 PM - 10/09/2018



قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەپەیامێكدا ئاماژەبەوەدەكات ئەم كوردستانەی تێیدا دەژین ئەو كوردستانە نیە كەباوو باپیرانیان خەباتیان لەپێناودا كرد و رۆژانە لەهاوڵاتیانی دەبیستێت ماندوون لە ناسەقامگیری ئارامی و سیاسی و نیگەرانن لەوەی هەرچەندە هەرێمەكەیان دەوڵەمەندە، بەڵام هەژاریی و بێكاری زیادی كردووە و هاوڵاتیان چاوەڕێی ئاستێكی باشترن لەخزمەتگوزاریی.
قوباد تاڵەبانی لەپەیامەكەیدا تەئكیدی كردۆتەوە لەوەی لەچوارساڵی پڕقەیراندا و لەرێگەی دەستكەوتەكانیەوە هەوڵیداوە بیسەلمێنێت خزمەتكارە دڵسۆزەكەی هەمووان بێت، بەڵێنیشی دووپاتكردۆتەوە كەپلانی لیستی 105ی یەكێتی بۆ چوارساڵی داهاتوو ئارامكردنی بارودۆخی كوردستان و زیاتركردنی هەلی كار و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانە و دەڵێت بەكارەكانی سەلماندویەتی خاوەنی بەڵێنەكانی خۆیەتی.

iSJ_csCPD3w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە