کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەشاری سلێمانی پەردە لەسەر وێنەی پۆلێك شەهیدی هێزەكانی 70 لادرا.

.

11:07 AM - 30/07/2018

بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و هاوڕێ و هاسەنگەران و فەرماندە باڵاكان لەبارەگای فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان پەردە لەسەر وێنەی پۆلێك شەهید لادرا و لەدرێژەی رێورەسمەكەشدا وتاری بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدان پێشكەشكران و هاوكات حاكم قادر حەمەجان لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد: ئەم پۆلە شەهیدە لەپێناو پاراستنی نیشتیمان و دەستەبەركردنی داهاتوویەكی گەش بۆ گەلی كورد گیانی خۆیان بەختكرد، وتیشی: پارێزگاری كردن لەخەبات  و ڕێرەوی شەهیدان ئەركێكی پیرۆزە و یەكێتی وەك حزبی شەهیدان لەپێناو  ئەو ئامانجە وەك هەمیشە و بەبەردەوامی تەئكید لەیەك ڕیزی نێوماڵی كورد دەكاتەوە.

DVYoZcOrkDM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە