کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە و دژەتیرۆر و ئاسایش و ناوخۆ پلانی نوێیان هەیە بۆ رێگریكردن لەهەر هێرشێكی داعش

.

04:56 PM - 23/07/2018

لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە و وەفدی باڵای باڵیۆزخانەی ئوستورالیا لە عیراق كۆبوونەوە و پرسی روبەروبوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێكی تریان تاوتوێكرد.
لەبارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70 لە شاری سلێمانی جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە پێشوازیكرد لە سكۆت كیلهر جێگری باڵیۆز و ساتیش رەجا سكرتێری یەكەی باڵیۆزی ئوستورالیا لە عیراق، لە دیدارێكدا بارودۆخی سەربازی و ئەمنی هەرێم و عیراق و مەترسی تیرۆر لەسەر ناوچەكە و چۆنیەتی روبەروبونەوەی داعش تاووتوێكرا،لای خۆیەوە جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە رایگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و ئاسایش و ناوخۆ , پلان و بەرنامەی نوێیان هەیە بۆ رێگری لەهەر هێرشێكی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێم و بەرچاوڕونیشن كە تیرۆریستانی داعش بەردەوام مەرامیانە ئارامی هەرێم  تێك بدەن و ژیان لە هاوڵاتییان بشێوێنن , لەبەشێكی تری وتەكانیدا لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە باسی لە پلان و بەرنامەی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی  70 كرد بۆ روبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش , هەروەك باسی لە هەماهەنگییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و حكومەتی ئوستورالیاش كرد لە پرسی روبەروبوونەوەی تیرۆر و گرنگی بەردەوامی بەشدارییان لە مەشق و راهێنانی زیاتر بە هێزەكانی 70 , هەر لە دیدارەكەدا جێگری باڵیۆزی ئوستورالیا ستایشی هێزی پێشمەرگەی كرد لەشەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆیستانی داعش و بەگرنگییەوە باسی رۆڵی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەكان كرد لە بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی هەرێم و ناوچەكە، جەختیشیكردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لەهاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

4455132372018_sdsdcopy.jpg

756132372018_swswsw.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە