کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆزێف فۆتێل هاریكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە دژی داعش بەرزدەنرخێنێت

.

09:46 PM - 21/07/2018

فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق هاریكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە دژی داعش بەرزدەنرخێنێت.
جەنەڕاڵ جۆزێف فۆتێل فەرماندەی  ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە هاریكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان كرد لە پرۆسەیەكی هاوبەشدا كە لە نزیك قەزای مەخموری باشووری رۆژئاوای هەولێر بەڕێوەچوو, جەنەڕاڵ فۆتێل لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پرۆسە هاوبەشەی نێوان هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی عیراقی بۆ كێوماڵكردنی چیای قەرەچوخی نزیك قەزای مەخمور و پاككردنەوەی لە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش كە بە پشتیوانی ئاسمانی فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقییەكاندا بوو زۆر سەركەوتوو بوو و تەواوی ئامانجەكانی بەدەستهێنا, فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەردەوام بوونی هەماهەنگییەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆسەی هاوبەشی تر لە ناوچەكە , هەروەك ئاماژەی بەوەشدا كە سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە نیشانەیەكی راست و دروست بوو بۆ زەمینەسازی بۆ كاری هاوبەشی ئەو دوو هێزە لە داهاتوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە