کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چواردەی تەموزی 1958 دەسەڵات لە پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ كۆماری

.

03:10 PM - 14/07/2018

بەر لە شەست ساڵ  و لە14ی تەموزی  1958 لەكودەتایەكی سەربازیدا كۆتایی بە 37 ساڵەی دەسەڵاتی پادشایەتی لەعیراق هێنرا و بڕیاڕ لەسیستمی كۆماری درا لە عیراق بەسەرۆكایەتی عەبدولكەریم قاسم. پاساوی ئەو كودەتایە بۆ دەربازكردنی گەلانی عیراق بوو بەتەواوی پێكهاتە جیاوازەكانیەوە لە زوڵم و ستەم. بەڵام شەست ساڵ بەسەر ئەو وادەیە تێدەپەڕێت و تائێستاش عیراقییەكان نەكەوتونە سەر رێگایەكی دیموكراسی راستەقینە كە هەموو عیراقییەك بەجیاوازی ئاین و رەگەز و نەتەوە و مەزهەبەوە مافەكانی خۆی تێدا ببینێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە