کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر: بەهەماهەنگی پێشمەرگە سوپای عیراق لەناوچەكانی قادركەرەم و خورماتو قەرەتەپە جموجۆڵ دەكات

.

06:28 PM - 06/07/2018




 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بوونی هێزە فیدراڵیەكانی عیراق لەوشوێنانەی كە هێزی پیشمەرگە لێیە رەتدەكاتەوە.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا فەریق جەبار یاوەر  ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تەئكیدی كردەوە لەوەی  كە لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسە سەربازییەكانی هێزە فیدراڵیەكانی عیراق  لەناوچەكانی قادركەرەم و خورماتو قەرە تەپە بە هەماهەنگی بوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و پێشوەخت ئاگاداری پرۆسەكە بوون و واشنتۆنیش لەو پرۆسە سەربازیانە بەئاگایە.
بەوتەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ، هێزەكانیان لەئامادە باشیدان و لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هێزێكی فیدراڵی عیراق نەچوونەتە ئەو جێگایانەی كە پێشمەرگەی تێدایە و پرۆسە سەربازیەكانی عیراقیش تەنیا لەو ناوچانەدایە كە دەكەوێتە سنووری دەسەڵاتیانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە