کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەستپێدەكاتەوە

.

03:20 PM - 06/07/2018



پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی ناو هێزەكانی پێشمەرگە دەست پێدەكاتەوە.
لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان و ئۆپراسیۆنی  هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند, هیچ كاتێك پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگەی ئاسایی تا پلەی نائیب زابتی نەوەستاوەو وەزارەتی پێشمەرگە لە هەموو خشتەیەكدا ئەو پلە بەرزكردنەوانەی ئەنجامداوە , وتیشی بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوەو لەسەر بنەمای نووسراوێكی وەزارەتی دارایی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە كە لە ملازمەوە دەست پێدەكات تا بەرزترین پلە بۆ ماوەیەك وەستێنرا.
ڕاشیگەیاند لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی بەگەڕ خستۆتەوەو لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو خشت و لیستانەی پێشمەرگە كە ماونەتەوە ڕایی دەكرێن و پلەكانیان بەرز دەكرێتەوە,ئاشكراشیكرد كە ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە هەردوو خشتەی ئامادەكراوی ساڵی 2016 ڕایی بكرێن و دوای ئەویش خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵی 2017 دەست پێدەكات.

bK_Ar2qTJSE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە