کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەرەسمی یەكەم حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوونی راگەیاند

.

09:50 PM - 01/07/2018



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەرەسمی یەكەم حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەند بڕیارو رێنماییەكیشی  راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، راگەیەنراوێكی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوەو تێیدا یەكەم حاڵەتی توشبوونی بەو نەخۆشییە لەهەرێمی كوردستان راگەیاندوە و ئاماژەی بەوەشكردوە ئەمڕۆ 1/ 7/ 2018، وەزیری تەندروستی لەگەڵ ستافی وەزارەتەكەی كۆبووەتەوەو تێیدا لەسەر حاڵەتی تۆماری نەخۆشییەكە، سێ بڕیاری داوە كە كە بریتین پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەو نەخۆشییەو رێنوێنیكردن بۆ خۆپاراستنیان، هەروەها دابینكردنی بودجەیەك لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرژاندنی دەرمان بۆ ڕێگریكردن لەنەخۆشییەكەو ئەو كارەش لەگوندەكانەوە دەستپێدەكات،  هەروەها دروستكردنی ژووری كار لەسەرجەم پارێزگاكان تایبەت بەنەخۆشییەكە. 
وەزارەتی تەندروستی داواشی لەهاوڵاتیان كردووە خۆیان بەدوور بگرن لەكڕینی گۆشت لەكوشتارگە لاوەكییەكان و ئەوانەی مەرجی تەندروستیان نییە، هەروەها داواشیان لێكردون پاكوخاوێنی خۆیان بپارێزن، تا دوور بن لەنەخۆشییەكە.

ukrRrGPSnGg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە