کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دورگەی بوكەڵەكان لە مەكسێك تۆقێنەرە

.

02:35 PM - 23/06/2018



دورگە تۆقێنەرەكەی مەكسیك كە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر بوكەڵەی لێیە بە (La Isla De Las Muñecas)  ناسراوە ، وا باسدەكرێت ئەم بوكەڵانە بەشەوان زیندوو ببنەوە گوایە رۆحیانەتی كچێكی خنكاو هەیە ...ئایا ئەمە راستە ؟ یا تەنها لە فیلمەكانداهەیە ..بەڵام ئەمە ژیانی راستییە .

چیرۆكەكە لێرەوەدەستپێدەكات ..
(دۆن جولین سانتانا ) پیاوێكە لە ساڵی 1950 ، خێزانەكەی بەجێدەهێڵێت و ڕودەكاتە ئەو دورگەیە و بە تەنیا درێژە بە ژیانی دەدات ، ڕۆژێك تەرمی كچێكی گەنج دەدۆزێتەوە كە لەناو جۆگەی ئاوەكەدا خنكابوو و ڕۆحە ئەشكەنجە دراوەكەشی دورگەكەی بەجێنەهێشتبوو .
سانتانا بوكەڵەی كچە گەنجەكە بە دارەكانی دورگەكە هەڵدەواسێت و ڕۆژانەش بەردەوا دەبێت لە داپۆشینی دورگەكە بە بوكەڵە گوایە ڕۆحی كچەكە چۆتە ناو بوكەڵەكانەوە بۆیە پیەوەندییەكی باشی لەگەڵ بوكەڵەكاندا هەبووە و توانیویەتی دەستكارییان بكات بەڵام هەرگیز بوكەڵەكانی پاك نەكردۆتەوە و چاكیشی نەكردون بۆیە بوكەڵەكان شێوەیەكی ناڕێكیان هەبووە لە كەشێكی ترسناكدا.

دوای 5ساڵ ژیانی لەو دورگەیە سانتانا بەهۆكارێكی نادیار لەسەر هەمان شوێنی تەرمی كچەكەی تیا دۆزرابۆوە خنكێندرا ..بۆیە ئەو دورگەیە بە دورگەی بوكەڵە تۆقێنەرەكە دەناسرێت و زۆر كەسیش ناوێرێت سەردانی دورگەكە بكات .


ئامادەكردنی : دێلاڤ فەرەج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە