کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خواردنەوەیەك بۆنی سیر لە دەمی مرۆڤدا ناهێڵێت

.

11:33 AM - 21/06/2018

سیر خۆراكێكی بەسوودە و مرۆڤ لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەكات، بەڵام بە هۆی ناخۆشی و زۆر مانەوەی بۆنەكەی لە دەمدا، زۆرینەی خەڵك خۆیان لە خواردنی بە دوور دەگرن. 

ماڵپەڕێكی ئەمریکی بڵاویكردۆتەوە: كە رێگا چارەیەك هەیە بۆ نەهێشتنی بۆنی سیر و بنبڕكردنی ئەو بۆنە، تا كەسانی دەوروبەری ئەو كەسانەی سیر دەخۆن بێزار نەكات، ئەو یش لە رێی خواردنەوەی چای سەوزەوەیە.

بە پێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە، ئەو كەسانەی سیر دەخۆن، بۆ ئەوەی بۆنەكەی نەمێنێت و كەسانی تر بێزار نەكات، دەتوانن 10 بۆ 15 خولەك دوای خواردنی سیرەكە، كوپێك چای سەوز بخۆنەوە كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بۆنی سیرەكە، چونكە چای سەوز رێژەیەكی باش ماددەی پۆلیفینۆڵی تێدایە، ئەو ماددەیەش دوای خواردنەوەی هەرچی سیر لە ناو گەدەدا هەیە هەرسی دەكات و  بۆنەكە ناهێڵیت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە