کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزی پێشمەرگە لەناوچەی جەبارە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش تێكدەشكێنێت

.

01:30 PM - 07/06/2018

هێزی پێشمەرگە لەناوچەی جەبارە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش تێكدەشكێنێت.
چەند سەرچاوەیەك لەناحیەی جەبارە رایانگەیاند: لەبەرەبەیانی ئەمڕۆدا تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی گەلابات-یانداوە لەسنووری ناحیەی جەبارە و هێزەكانی پێشمەرگە لەفەوجی سێ، لیوای 136 ی ناوچەی گەرمیان، بەتوندی بەرپەرچیانداونەتەوە و شكستیان بەپەلامارە تیرۆریستییەی داعش هێناوە.  
بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، لەدوای شكستهێنان بە پەلامارەكەیان، تیرۆریستانی داعش كەوتونەتە هاوەن بارانكردنی گوندی ئاشتۆگانی سنوری ناحیەی  جەبارە دەكەن كە دەكەوێتە سەر رێگای سەرەكی  كفری –ئامرلی, لەپاشان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وەڵامی  تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە و شوێنی ئاراستەكردنی گوللە هاوەنەكانیان كردۆتە ئامانج و  تیرۆریستەكانیش لەسنورەكە هەڵاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە