کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زۆر بەكارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك زیاددەكات

.

03:35 PM - 07/08/2015

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك زۆر بەكارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك زیاد دەكات.
بەپێی چەند تاقیكردنەوەیەكی نوێ كەبەم دواییە لەلایەن تیمێكی هاوبەشی ئەمریكی و كراوتیەوە ئەنجام دراوە دەركەوتووە تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایل دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی لە لەشی مرۆڤەكان و ئەو هەڵەیەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گەورەبوونی شانە دەمارەكان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ.
بەپێی بۆچوونی زانایان تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایلەوە كاریگەری لەسەر پرۆسەی ئۆكساندن لەناو خانەكانی لەش هەیە و ئەو كاریگەرییە نێگەتیڤە و گۆڕانكارییەكان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و جۆرەكانی دیكەی نەخۆشی.
پسپۆڕان تەئكیددەكەنەوە پەیوەندی تەلەفونی بۆ ماوەی 20 دەقیقە لەرۆژێكدا و بەردەوامبوونی ئەو كارە بۆ ماوەی 5 ساڵ , ئەوا دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسیەكان بۆ سەرهەڵدانی خانەی شێرپەنجەیی لەناو مێشكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە