کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەسەركەوتوویی بۆ مندالێكی ئەمریكی 8 ساڵ ئەنجام درا

.

08:40 PM - 04/08/2015

بۆ یەكەم جار لەجیهاندا نەشتەرگەری چاندنی هەردوو دەست بۆ مندالێكی ئەمریكی بەسەركەوتوویی ئەنجام درا. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە تیمێكی پزیشكی ئەمریكی كەلە ( 40 ) پزیشك پێكهاتبوون لەنەخۆشخانەی (فیلادیفیا) لەئەمریكا بۆ ماوەی (11) سەعات ، توانیان هەردوو لەپی دەست بۆ مندالێكی تەمەن 8 ساڵان بچێنن. منداڵەكە ناوی (زایون هارفی) و بەهۆی نەخۆشیەكەوە لەتەمەنی دوو ساڵیدا هەردوو دەستەكانی لەدەست دابوو ، كاتێك تەمەنی گەیشتە 8 ساڵان پزیشكەكان پێشنیازی یەكەم نەشتەرگەری چاندنی هەردوو لەپی دەستیان بۆ كردووە ، بۆ یەكەم جارە نەشتەرگەرییەكی لەوجۆرە لەجیهاندا بۆ مندالێك بكرێت. پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی منداڵەكە و كەسوكارەكەی و لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، پزیشكەكان سەركەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەیان ڕاگەیاند و منداڵەكە لەدوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە دەستیكرد بەجوڵاندنی دەستە تازە چێنراوەكانی  و سوپاسی سەرجەم ئەو پزیشك و كۆمەڵە خێرخوازیی و لایەنانەی كرد كەتێچووی نەشتەرگەرییەكەیان بۆ دابینكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە