کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی بەریتانیا هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان.

.

07:16 PM - 01/08/2015

حكومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە وڵاتانی جیهان لەو زیانانەی گۆی زەوی دەگرێتەوە بەهۆی زریان و كڵپە بەهێزەكانی خۆرو چەند جۆرێكی دیكەی دیاردەی گەردونی و كەشوهەوا. حكومەتی بەریتانیا لەراپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد: چالاكیەكانی سەر خۆر ئەگەری بەرهەمهێنانی تیشكی سینی و تەنۆڵكەی وزە بەرزو كوتلەی ئكلیلی پلازمایان لێدەكرێت، لەحاڵێكدا ئەو زریانانە بەئاڕاستەی زەوی بێن، ئەوا ئەگەری زەرەرو زیانی زۆر گەورە لە ئارادایە، لەبڕانی كارەباو  پەككەوتنی گەشتە ئاسمانییەكان و بڕانی پەیوەندییەكان و تێكچونی سیستمی مانگە دەستكردەكان. داواشیكرد حكومەت و وڵاتانی جیهان خۆیان بۆ مەترسییەكانی ئەو زریانانە بەهێزانی خۆر ئامادە بكەن، چونكە بەشێوەیەكی گشتی خولی تەقینەوەكانی سەر خۆر نزیكەی 11 ساڵ جارێك رودەدات، خولی ئەمجارەی تەقینەوەكانی خۆریش لەسەرەتای ساڵی رابردوو گەیشتۆتە ئەوپەڕی، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەهەرئان و ساتێكدا بێت رووداوی ئەم خولەی تەقینەوەكانی سەر خۆر روبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە