کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق و ئەمریكا رێكەوتوون لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان

.

01:07 PM - 29/03/2018

وتەبێژی هۆزە عەرەبەكان رایگەیاند: لەلایەن حكومەتی عیراق و فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا رێكەوتن كراوە لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان.
موزاحم حوەیت وتەبێژ بەناوی هۆزە عەرەبەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: كە فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆتەوە و رێكەوتنیان كردووە بۆ دووبارە بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەموو ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان, موزاحم حوەیت ئاماژەی بەوەشداوە: بەپێی رێكەوتنەكە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەكشێنەوە و هێزی پێشمەرگە دووبارە لە ناوچە جێناكۆكەكان جێگیردەكرێنەوە و بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عیراق ژوورێكی پرۆسەكان دادەمەزرێنن بەسەرپەرشتی هێزەكانی ئەمریكا, وتیشی: گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و بەتایبەتی كەركوك لەسەر داوای رەسمی هۆزە عەرەبەكان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە