کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادرو شێخ جەعفەر پێشوازیان لە باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان كرد

.

08:31 PM - 27/03/2018


 
  حاكم قادر حەمەجان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازیان لە شێخ عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان كرد.
لە دیدارەكەدا حاكم قادر حەمەجان ستایشی رۆڵ ‌و هەوڵەكانی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیكان بەرزنرخاند و رایگەیاند پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و حكومەتی ناوەند بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق ‌و بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێ.
وتیشی تەوافقی سیاسی ‌و پێكەوەژیان ‌و جێبەجێكردنی دەستوور و سیستمی فیدراڵی زامنی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقە. 
لەبارەی كەركوك ‌و ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكانیش ووتی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق ‌و ئاسایكردنەوەی دۆخەكە ‌و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو پێكهاتە رەسەنەكان چارەسەرێكی گونجاوە.
 لای خۆیەوە شێح جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی باڵیۆزی عێراقی لە ڤاتیكان كرد و ئاماژەی بەوەكرد لەهەر شوێنێك ئەركی دیپلۆماتی پێ سپێردرابێت دڵسۆزانە خزمەتی كردووە.
باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی سوپاسی هەماهەنگی ‌و پاڵپشتیەكانی یەكێتی كرد‌و رایگەیاند پەیامی سەرۆك مام جەلال بۆ ئاشتی‌و پێكەوەژیان هەمیشە بە زیندوویی دەمێنیتەوە ، ژیری‌و ئەزموونی مام جەلال بەشی هەموومان دەكات، تا سوودی لێوەربگرین بۆ باشتر راپەراندنی كاروبارەكانمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە