کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبارەگای فەرماندەی یەكەی 70 كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو

.

08:27 PM - 27/03/2018


لەلایەن فەرماندە باڵاكانی یەكەی (70) ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پرسی بەشداریكردنی پێشمەرگە لەپرۆسەی دەنگدان تاوتوێكرا.
لەبارەگای فەرماندەی یەكەی (70) و بەئامادەبوونی هەریەك لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی (70) و وەستا رەسوڵ ،لێپرسراوی ئۆپراسیۆنەكانی هێزی پێشمەرگە و مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە  و خاڵە كاكەمەند فەرماندەی هێزی بەرگری و فریاكەوتن و شێخ جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی هەواڵگری پێشمەرگە و لیوا روكن مەریوان هەمەوەندی ، فەرماندەی هێزی پشتیوانی 2  لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە كۆبوونەوە و لەو نێوەندەشدا باس لەگرنگی بەشداریكردنی هێزی پێشمەرگە لەپرۆسەی دەنگداندا كرا بەتایبەتیش لەناوچە جێناكۆكەكان.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تەئكید لەوە كراوەتەوە كە وەك چۆن لەرابردوودا هێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانەی لەتیرۆریستانی داعش پاراستووە ئەوا ئەمڕۆش گرنگە پێشمەرگە بەشداری لەپرۆسەی دەنگداندا بكات بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوت و سەروەریانەی كە بەخوێنی شەهیدان هاتوونەتە ئاراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە