کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەهید زرار سێكانیانی فەرماندەیەكی ئازا و گۆڕ نەزانراو

.

02:48 PM - 27/03/2018

پێشمەرگەی پارتیزان و فەرماندەی تیپ لە سیستەمی بەتالیۆنەكاندا، ناوی تەواوی (زرار سەعدون حمە شوان) لە دایكبووی ساڵی 1955ی گوندی سێكانیانی شەهیدانی ناوچەی سورداش.
ساڵی 1974 لەگەڵ دەستپَكرنەوەی شەڕ لە نێوان كورد و حكومەتی عێراق  بۆتە پێشمەرگە, پاش هەرەسهێنانی شۆڕش لە ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە بۆ گوندەكەی خۆی.
لەگەڵ سەرهەڵدنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە ڕابەرایەتی (ی . ن. ك ) لە ساڵی 1977 پەیوەندی دەكات بە ڕێكخستەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،  دواتر لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگە لە بارەگای مەكتەبی عەسكەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە زەڵێ‌.
لە ساڵی 1982 گوێزراوەتەوە بۆ تیپی 93 كۆیە و لە كەرتی 5ی تپەكە بۆتە فەرماندەی مەفرەزە هەر ئەو ساڵەش بەشدار بووە لە ئۆپەراسیۆنی هێزی پشتیوانی لە كوردستانی ئێران.
ساڵی 1984 كراوەتەوە جێگری فەرماندەی كەرتی 5 لە سنوری تیپی مەڵبەندی دوو، لە ساڵی 1985 بۆتە فەرماندەی كەرتی 7ی تیپی مەڵبەندی دوو، ساڵی 1988 كراوەتە جێگری فەرماندەی تیپی 29 كەلكەسماق، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری لە ژمارەیەكی زۆری چالاكییەكانی هێزی پێشمەرگەدا كردووە لەوانە شەڕەكانی ڕێگای گشتی سلێمانی – دوكان و ئۆپەراسیۆنە گەورەكانی دابان – هەلاج             ( 1985 ) و قەیوان – ماوەت ( 1986 ) و داستانی ڕزگاری (1987 ) و شەڕەكانی دۆڵی جافایەتی و بناری قەندیل ( 1988 )، جارێكیش لە ساڵی 1986 لە كاتی گرتنی ڕەبیەی سپك لە چیای پیرەمەگرون بریندار بووە، لە ساڵی 1988 بە خێزانەوە لە ئێران گیرسایەوە, سەرەتا لە شاری سەردەشت پاشان بانە دواتر خووی و دواتر لە نێژاوە پاشان لە گوندی ڕەبەت و لە دوایدا لە ئۆردوگای ئاوارەكان لە بێزیلێ نیشتەجێ بوون، لە ساڵی 1989 وەك پێشمەرگەی پارتیزان بەشداری لە جموجۆڵی هێزی پێشمەرگەدا كردوو لەو سەرو بەندەدا كرایە فەرماندەی یەكێك لە ڕەتلەكانی ناوچەی شارباژێڕ و دواتر لە ساڵی 1990 كرایە فەرماندەی تیپی 73ی بە تالیۆنی 7ی سلێمانی، لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دا لە شەڕەكانی پارێزگا و ناو شاری سلێمانی دا ڕۆڵێكی كارای گێڕاوە دەورێكی باشی هەبوە لە گرتنی ئەمنە سورەكە، لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی كەركوكدا بەو پەڕی وورەبەرزییەوە بەشداری تێدا كردووە، لە 27-3-1991 لە كەركوك شەهید بوو و تەرمەكەی كەوتە دەست دوژمن، تا ئێستا شوێن و گۆڕی نەزانراوە, هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدی فەرماندە زرار و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان.

1447112732018_shahid-zrar-(1).jpg

1947112732018_shahid-zrar-(8).jpg

2447112732018_shahid-zrar-(9).jpg

2947112732018_shahid-zrar-(10).jpg

3547112732018_shahid-zrar-(11).jpg

4447112732018_shahid-zrar-(12).jpg

5047112732018_shahid-zrar-(14).jpg

5547112732018_shahid-zrar-(15).jpg

048112732018_shahid-zrar-(16).jpg

548112732018_shahid-zrar-(17).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە