.
10:22 AM - 08/04/2015
هۆكاره‌كانی ژینگه‌یی و بۆماوه‌یی ده‌وریان له سه‌رهەڵدانی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه، له رووی جه‌سته‌یشه‌وه چالاكبوون هۆكارێكی گرنگه بۆ خۆپاراستی لە تووشبوون بە شێرپه‌نجه.
پرۆفیسۆر د. ته‌زه‌ر كوتڵوك، سه‌رۆكی رێكخراوی جیهانی كۆنتڕۆڵ كردنی شێرپه‌نجه رایگه‌یاند: "هۆكاره‌كانی ژینگه‌یی و بۆماوه‌یی ده‌وریان له سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه.
كوتڵوك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌ك له سه‌ر سێی هه‌موو شیرپه‌نجه‌كان په‌یوه‌ندیان به توتنه‌وه هه‌یه و گوتی: "هه‌موو ساڵێك له جیهاندا 14 ملیۆن، له توركیاشدا 165 هه‌زار كه‌س توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌شدا ته‌نیا به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه له ساڵی 2023دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه ده‌بن ده‌گاته 22 ملیۆن كه‌س".
د. ته‌زه‌ر گوتیشی: "كاتێ ته‌ماشای ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌یت كه له 100 هه‌زار كه‌س چه‌ند توشی شێرپه‌نجه بوون، ده‌بینین له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌باشی كۆنتڕۆڵی توتن ده‌كرێت له ساڵانی 1990كاندا ژماره‌ی توشبووانی شێرپه‌نجه كه‌م بووه. كاتی له ته‌واوی شێرپه‌نجه‌كان ده‌ڕوانین ده‌توانرێت خۆ له یه‌ك له‌سه‌ر سێیان بپارێزرێت. یه‌كێكیش له‌وانه توتنه. توتن، سه‌ره‌کیترین هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه و ده‌بێته هۆی توشبوون به شیرپه‌نجه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه سیه‌كان، شێرپه‌نجه‌ی قورگ، گه‌رووی خواردن، گورچیله. له‌به‌رئه‌وه كۆنتڕۆڵكردنی توتن له هه‌موو جیهاندا شتێكه كه هه‌رگیز پشتگوێ نا‌خرێت".
پرۆفیسۆر د. ته‌زه‌ر كوتڵوك، پێی وایە کە دووركه‌وتنه‌وه له زۆربوونی له‌راده‌به‌ده‌ری كێش، كۆنترۆڵ كردنی وه‌رگرتنی كالۆری، به‌كارهێنانی خوێ له ئاستێكی گونجاو‌دا، سنووردار كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه گرنگن. هه‌روه‌ها خواردنی بڕێكی زۆر له دانه‌وێڵه و سه‌وزه، خواردنی گۆشتی سوور به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار گرنگه. هاوكات له رووی جه‌سته‌یشه‌وه چالاكبوون هۆكارێكی گرنگه بۆ خۆپاراستی لە تووشبوون بە شێرپه‌نجه."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە