کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە لەسەر داواكەوتنی مووچە دەدات

.

10:54 AM - 22/03/2018

جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەمریكا بڕە پارەیەكی كەم تەنها بۆ پێشمەرگەكانی سەر بەوەزارەت ڕەوانە دەكات، ناتوانرێت مانگانە و لەكاتی خۆیدا موچەكانیان دابەش بكرێت، بۆیە دەبێت چاوەڕوانبین حكومەت پارەی پێویست بەموچەی هێزەكانی 70 و 80 ش دابین بكات ئەوكات دەست بەدابەشكردنی بكرێت.
هەر سەبارەت بەهۆكاری دواخستنی موچەكانیشیان بۆ دوای سەرجەم وەزارەتەكان لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە، بێ ئاگایی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و وتی: پێویستە حكومەت رونكردنەوە لەو بارەیەوە بدات.
بەگوێرەی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی كردووە بڕی 35 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دیاریكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بۆ ماوەی ساڵێك ئەمریكا بڕی 365 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە.
لەو بارەیەشەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال ئاشكرایكرد: ئەو پارەیەی ئەمریكا رەوانەی پێشمەرگەی دەكات، جیاوازە لەو پارەیەی كە لەبەغداوە بۆ موچەی پێشمەرگە دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە