کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رانیە: كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان رێز لە پزیشكێك دەگرێت

.

10:27 PM - 21/03/2018

پزیشكێكی شاری رانیە لەلایەن كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی (ی.ن.ك) ەوە رێزی لێدەگیرێت لەبەرامبەر ئەو ئەركانەی كە جێبەجێیكردوە.
لەرێورەسمێكدا كە لەبارەگای نووسینگەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەشاری رانیە بەرێوەچوو رێز لەدكتۆر حەمید تەها گیرا كە بەدرێژایی جەنگی دژ بەتیرۆریستانی داعش لەسەنگەرەكانی پێشەوە شان بەشانی پێشمەرگە ئامادەیی هەبووە.
دكتۆر حەمید جگە لەوەی خزمەتی بەردەوامی پێشمەرگەی كردووە لەهەمان كاتیشدا لەشارەكانی كۆبانی و عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان خزمەت و چارەسەری پزیشكی شەڕڤانانی كردووە.

4sLvcJnS2k8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە