کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند پارچەیەكی مۆمیاكراو لە چیلی دۆزرانەوە

.

06:42 PM - 28/07/2015

چەند پارچەیەكی مۆمیاكراو لە باكووری چیلی دۆزرانەوە. شوێنەوارناسان لە هەرێمی ئەریكا لە باكووری چیلی, چەند پارچەیەكی مۆمیاكراویان دۆزییەوە كە بە كۆنترین مۆمیاكراوەكان دادەنرێن و لە هەوڵی ئەوەدان وەك پارچە شوێنەوارێكی كۆنی جیهانی لە لایەن یونسكۆوە بناسرێنرێت. لە دوای ساڵی 1980 وە زیاد لە 250 پارچەی چین چۆرۆی مۆمیاكراو دۆزرانەوە كە یەكێكیان بە دووری 100 كیلۆمەتر لە باشووری ناوچەی ئەریكا لە چیلی دۆزراوەتەوە و مێژووەكەی بۆ 7 هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.پسپۆڕانی مۆزەخانەی سان میگۆل دی ئازاپا و زانكۆی تاراپاش لە گەڕاندان بە دوای پارچەی تردا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە