کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باشوور كۆتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

.

06:33 PM - 28/07/2015

هوانگ كیۆ ئان , سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور ڕایگەیاند: لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەخۆشییەكە كۆنترۆڵ كراوە و بەتەواوی لە مەترسی دووركەوتونەتەوە. وتیشی: هیچ مەترسیەكی ئەو ڤایرۆسە نەماوە و لە 23 ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی نوێ‌ تۆمار نەكراوە. ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەسێكی تووشبووی وڵاتی سعودیە كە بەرەو كۆریای باشوور گەشتی كردبوو گواسترایەوە و بووە هۆی تووشبوونی 186 هاوڵاتی و گیان لە دەستدانی 36 هاوڵاتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە