.
01:40 PM - 11/03/2018
گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێ لەئەمریكا بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەفرێكی فڕیو نیشان دەدات بە خێراییەكی زۆر بەسەر دەریادا دەفڕێت.
ئەكادیمیای ستارز بۆ تەكنیكەكان و زانست گرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكردەوە كە لەلایەن فڕۆكەیەكی جەنگی هێزی ئاسمانی ئەمریكییەوە گیراوە و تیایدا دەفرێكی شێوە هێلكەیی سپی نیشان دەدات بە بەرزی 7 هەزار وپێنج سەد مەتر بەسەر دەریاكەدا دەفڕێت.
وتوێژی نێوان فڕۆكەوانەكانی فڕۆكە جەنگییەكە كە گرتەی ڤیدیۆیی دەفرە فڕیوەكەیان تۆماركردووە، ئەوە نیشان دەدات كە لەدوای سێ جار هەوڵدان، توانیویانە وێنەی دەفرە فڕیوەكە بگرن بەهۆی خێرایی فڕینیەوە و دەشڵێن: هەرگیز بەچاوی خۆیان هاوشێوەی ئەو دەفرە فڕیوەیان نەبینیوە.
پێنتاگۆن لە مانگی كانونی یەكەمی 2017 ئاشكرایكرد گرتەیەكی ڤیدۆییان لەبەردەستە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004 و تیایدا دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی هەوڵی رێگریكردن دەدەن لە تەنێكی فڕیوی نامۆ بەخێراییەك كە زۆر زیاتربووە لەخێرایی هەر فڕۆكەیەكی پێشكەوتووی ئەمریكا
s
nT2_jtpvCQw
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە