کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەرمیان: خوێندنەوە بۆ ڕۆمانی زیخی ناو پێڵاو کرا

.

09:45 PM - 28/02/2018

بەشی کوردی کۆلیژی پەروەردەی بنەرەت لەزنکۆی گەرمیان سیمینارێکی ڕێکخست بۆ خوێندنەوە بۆ ڕۆمانی ( زیخی ناو پێڵاو) کە لەلایەن نوسەر نەبەرد فوادەوە نوسراوە.
لەسیمینارەکەدا خوێندنەوەیەکی ورد کرا بۆ تەکنیک و زمانی نوسینی ڕۆمانەکە.
لەبەشێکی تردا، خوێندنەوە بۆ ڕوداوەکانی ناو ڕۆمانی (زیخی ناو پێڵاو)کرا.
دواتر نوسەری ڕۆمانەکە بەوردی تیشکی خستە سەر ئەو دیاریدە کۆمەڵایەتیانەی کەلە ڕۆمانەکە باسی لێوەکردوە.
لەکۆتایی سیمینارەکەدا خوێنەرانی ڕۆمانەکە شیکردنەوەیان بۆ ڕۆمانەکە کرد.

M1CvtPXP7N0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە