کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی سلێمانی خولێكی راهێنانی بۆ دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ دەكاتەوە

.

06:48 PM - 18/02/2018


 بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی، خولێكی راهێنانی بۆ ژمارەیەك دەرچووی دانەمەزراوی كولێژی كشتوكاڵ‌و پەیمانگاو ئامادەییە كشتوكاڵیەكان كردەوە، تا لەداهاتودا دەرفەتی سەرپەشتیان لەخانوو پلاستیكیەكانی كوردستانیان بۆ فەراهەم بكرێ‌.
رزگار حەمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ئەم بەشداربوانە دوای تەواوبوونی خولەكە كە 3 هەفتە دەخایەنێت بۆندی كاریان پێشكەش دەكرێت لەلایەن خاوەن خانووە پلاسیكەكانی سلێمانی كە لەسەدا 65ی خانووە پلاستیكیەكانی كوردستان دەكەوێتە ئەم پارێزگایەوەو جگە لەم ئامانجەش دەمانەوێت كادری ناوخۆی خۆمان لەمەودوا سەرپەرشتی خانووە پلاستكیەكان بكات‌و ئاستی بەرهەمیشیان زیاد بكەین.

IHSWtzzpONI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە