کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەمەشقكردن بە پێشمەرگە

.

01:30 PM - 06/02/2018

ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەمەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.  

وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەیەكی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ ژەنەڕاڵ برادلی بیكەر فەرماندەی فەرماندەیی نوسینگەی هاوكاری ئەمنی ئەمریكا و وەفدێكی یاوەری، تەئكید لەوە كراوەتەوە: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر مەشقكردن بەهێزەكانی پێشمەرگە. 

بەیاننامەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە: وەفدی ئەمریكی ئامادەیی تەواوی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكای دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی راوێژی سەربازی و مەشقكردن بەپێشمەرگە لەساڵی 2018دا.  راشیگەیاند: ژەنەڕاڵ برادلی بیكەر ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمریكا پشتیوانی كوردستانێكی بەهێز و هێزێكی پێشمەرگەی بەهێز و نمونەیی دەكات و هێزە ئەمریكییەكانیش بەردەوام دەبن لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكان و مەشقكردن بەپێشمەرگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە