کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پزیشكی تایبەتی ترامپ: لە رووی تەندروستییەوە ترامپ شیاوە بۆ سەرۆكایەتی وڵات

.

03:15 PM - 17/01/2018

پزیشكە تایبەتەكانی كۆشكی سپی رایدەگەیەنن ترەمپ پشكنینی تەندروستی گشتیی لەشی بۆ كراوە، لەڕووی تەندروستیەوە تەواو شیاوە بۆ سەرۆكایەتی وڵات.دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێشتردا ئامادە نەبوو پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام بدرێت وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نەشیاوی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی لەرووی دەرونیەوە ،ترەمپ داوی لە پزیشەكە تایبەتەكانی كرد كە پشكنینی بۆ ئەنجام بدەن و ئەنجامەكەشی بۆ رای گشتی بڵاوبكەنەوە. پزیشكەكەی ترەمپ لەبارەی ئەنجامی پشكنینەكانەوە، رایگەیاندووە ترەمپ هیچ كێشەیەكی بیركۆڵی و نەشیاوی دەروونی نییە، بەڵكو تەنها كێشی لەشی زیادە و رێژەی كۆلسترۆلی كەمێك لە ئاسایی زیاترە، پێوستی بە وەرزش و پرۆگرامی خۆراكی گونجاو هەیە.

715121712018__99587382_6eaa81ae-1709-46af-a224-dbfb939540f7.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە