کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكات

.

10:20 AM - 28/12/2017



ماوەی 70 رۆژە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشنەكراوەو بەپێی زانیارییەكان    دوای ئاڕاستەكردنی لیستی نوێی مووچە، لەئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دایە.
 لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە لیستی نوێی مووچەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردوە، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەرنەبڕیوە بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

 ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لای ئێمەیە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەیان كردوە، بەڵام ئەنجامەكەی دیارنیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە