کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە رێژەی پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی ئاشكرد

.

07:05 PM - 23/12/2017



بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گەلی كوردستان كەوتووە، 23ی كانونی یەكەمی 2017، وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەئامادەبوونی ژمێریاریی یەكەكانی 70 و 80 كۆبوونەوە بۆ دوا بڕیار لەسەر پاشكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە  و لەكۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەپاشەكەوتی مووچەی پێشمەرگە دراوە كە لەپێشمەرگەیەكی ئاساییەوە تا باڵاترین ئەفسەری دەستپێدەكات و رێژەكەش لەنێوان لە سەدا 5 بۆ لەسەدا 50 یە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەرچەندە حكومەت بڕیاریداوە رۆژی یەكشەممەو دوو شەممە پشووی رەسمی بێت، بەڵام ژمێریاری هێزەكانی پێشمەرگە لەوەزارەت و یەكەكانی 70و 80، دەوامی ئاسایی دەكەن بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی هێزی پێشمەرگە بەپێی لیستە نوێیەكەی پاشەكەوت و رۆژی سێ شەممەش وەزارەتی پێشمەرگە بەیەكەكانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگەوە مووچە وەردەگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە