کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا ماوەی ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ مەشق پێكردنی پێشمەرگە درێژكردەوە

.

07:05 PM - 12/12/2017



پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە درێژكردەوە.
لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی ئەڵمانیادا 436 ئەندام پەڕلەمان پشتگیری خۆیان بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەیان لە عێراق و سوریا دەربڕی و 226 ئەندامیش داواكەیان ڕەتكردەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پەڕلەمان رەزامەندی نیشاندا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی 140 سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان بۆ مەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە.
لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا حكومەتی ئەڵمانیا 300 سەربازی وڵاتەكەی لە عێراق و سوریا بڵاوكردۆتەوە و بە فڕۆكەی چاودێری جۆری تۆڕنادۆ بەشداری هێرشەكانی سەر تیرۆریستانی داعشی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە