کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خانەنشینكردنی پێشمەرگە لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە

.

10:08 PM - 02/12/2017

لیوا قەرەمان كەمال جێگری‌ فەرماندەی‌ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی‌ پێشمەرگە ڕاگەیاند، لەدوایین كۆبونەوەی‌ ئەنجومەنی وەزارەتی پێشمەرگەدا بڕیاردراوە خانەنشیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە دەستپێبكاتەوە.
وتیشی‌:هەوڵەكان بەو ئاراستەیەیە هەر پێشمەرگەیەك تەمەنی‌ بگاتە وادەی‌ خانەنشیكردنی‌، مامەڵەكانی‌ لێوەردەگیرێت و مامەڵەكانی‌ بۆ ڕایی دەكرێت و خانەنشیندەكرێت".
بەرپرسەكەی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە ئەوەشی‌ ڕونكردۆتەوە، ئەگەر هەركەسێكیش تەمەنی‌ خانەنشینبونی نەبێت و داوای‌ بكات، بەگوێرەی‌ ڕێنماییەكان لەسەر وەزارەتی‌ پێشمەرگە خانەنشین دەكرێت و مامەڵەكانیشی‌ بۆ ڕایی دەكرێت.
ئاشكراشیكرد: بەشێكی‌ زۆر لەو پێشمەرگانەی‌ خانەنشیندەكرێن پشتبەستن بەساڵانی‌ خزمەتیان دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن و ئیتیمیازاتەكانی خانەنشینانیان پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە