کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ساڵی داهاتوو ئەمەریكا دوو لیوای هێزی پێشمەرگە پڕچەك دەكات بە چەكی قورس.

.

08:06 PM - 30/11/2017

هەژار عومەر بەڕێوەبەری پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەمەریكا بڕی 364 ملیۆن دۆلار راستەوخۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا وەك هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە دەكات,وتیشی ئەمەریكا لە ساڵی 2018 دا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەكات و دوو لیواكە مەشق و راهێنانی سەربازییان پێدەكرێت و ئەمەریكا بڕیاریداوە بە چەكی قورس و مامناوەند و سووك پڕچەكیان بكات.
بەڕێوەبەری پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەتەڕوو ئەمەریكا بەڵێنی بە هەرێمی كوردستان داوە لە هاوكارییەكانی بۆ هەرێم و پێشمەرگە بەردەوام بێت،و لە رێكخستنەوە و راوێژی هێزی پێشمەرگە رۆڵی دیاریان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە