کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایان هەسارەیەكی دیكەی هاوشێوەی زەوی یان دۆزیەوە

.

09:01 PM - 16/11/2017

زانایان هەسارەیەكی دیكەی هاوشێوەی زەوی یان دۆزیەوە كە پلەی گەرمیەكەی گونجاوە بۆ ژیان.
رۆژنامەی دەیلی تەلیگراف بڵاویكردەوە زانایان تەئكیددەكەنەوە لەدۆزینەوەی هەسارەیەك هاوشێوەی هەسارەی زەوی كە پلەی گەرمیەكەی پشتیوانی ئەگەری ژیان دەكات تێیدا.
ئەو رۆژنامە بەریتانیە ئاشكرایكرد زانایان و پسپۆڕانی روانگەی ئەوروپی سەر بەیەكێتی ئەوروپا هەسارەیەكی نوێیان دۆزیوەتەوە و ناویان ناوە (رۆس 128 بی) كەبەچواردەوری ئەستێرەیەكی سووری قەزەم دەخولێتەوە ، ئەو هەسارەیە زۆر لەزەوی دەچێت لەرووی پلەی گەرمی و رووكارەوە.
تەنیا كێشە ئەوەیە لەئێستادا گەیشتن بەو هەسارەیە بەو تەكنەلۆژیایەی لەئارادایە دەیان هەزار ساڵی پێدەچێت ، بەڵام ئەو هەسارەیە بەرەو كۆمەڵەی خۆر دێت و زانایان لەو بڕوایەدان لەماوەی 70 هەزار ساڵی داهاتوودا ئەو هەسارە نوێیە دەبێتە هاوسێی كۆمەڵەی خۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە