کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەهرام نازری و گرووپی كامكاران كونسێرتێك بۆ هاوكاریكردنی لێقەومانی بومەلەرزەكەی كرماشان ئەنجام دەدەن

.

03:20 PM - 16/11/2017

شەهرام نازری و گرووپی میوزیكی كامكاران كونسێرتێك بۆ هاوكاریكردنی لێقەومانی بومەلەرزەكەی پارێزگای كرماشان ئەنجامدەدەن.
لە كاتی ئاشكراكردنی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (عاشق كیست), شەهرام) نازری هونەرمەندی گەورەی كورد رایگەیاند: ئاگرێكی نوێ لە دڵم داگیرساوە بۆ كرماشان و سەرپێڵ و بۆ تەواوی ئەو ناوچانەی بەهۆی بومەڵەرزەكەوە زیانیان پێگەیشتووە, وتیشی: داهاتی ئەو بەرهەمە نوێیە پێشكەش بە لێقەوماوانی ئەو كارەساتە دەكەم.
ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە دووشەمەی داهاتوو شەهرام نازری بە هاوكاری گرووپی میوزیكی كامكاران كۆنسێرتێك لە تارانی پایتەختی ئێران ئەنجام بدەن كە سەرجەم داهاتەكەی بۆ لێقەوماوانی پارێزگای كرماشان خەرج دەكرێت كە بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی یەك شەممەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە