کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر: 60 پێشمەرگە لەبەرەنگاربوونەوەی هێرشی هێزە عیراقیەكان شەهیدبوون

.

07:07 PM - 05/11/2017



 جەبار یاوەر ڕایگەیاند: 60 پێشمەرگە لەبەرەنگاربوونەوەی هێرشی هێزە عیراقیەكان شەهبدبوون. ووتیشی: سبەینێ لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆدەبنەوە.
جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: بەداخەوە لەئەنجامی شەڕو پێكدادان هێرشی هێزەكانی سوپای عیراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی 60 پێشمەرگە شەهیدبوون و 150ی تریش برینداربوون.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: هەرێمی كوردستان بڕوای بەشەڕ كردن نیە لەگەڵ حكومەتی عیراق و لەسەر داوای هاوپەیمانان و نەتەوەیەكگرتووەكان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق گقتوگۆیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێككەوتنێكیان لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا نەكردووە. وتیشی: ئەمڕۆ وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، لەگەڵ كۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتاندا لە هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەوەتەوە و سبەینێش لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمانی جەنگی دژی داعشدا كۆدەبنەوە.

pQnfuTCLrFE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە