کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی تەرمی شەهید هەژار بەخاك سپێردرا.

.

08:34 PM - 21/10/2017

 لە ڕێوڕەسمێكداو بە ئامادەبوونی كەسو كار و كاردانی حزبی و حكومی, تەرمی شەهید هەژار بی كەی سی كە شەهیدێكی تری ی.ن.ك. لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا كە لە 16 ی ئەم مانگەداو لە شاری كەركوك دوای ڕووبەڕووبونەوەیەكی قورس و نابەرامبەر شەهید كرا.
شەهید هەژار بیستون محەمەد ناسراو بە هەژار بی كەی سی لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لە دایك بووەو خاوەنی سێ منداڵەو لە ساڵی 2003 وە چەكی شەرەفی كردۆتە شان و لە شەوی 16/10 ی 2017 لە پێناو خاكی كوردستان و پارێزگاری لە كەركوك شەهیدبوو.

3341721102017_029.jpg

_oioU6dS5C8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە