کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەكانی پێشمەرگە: تا لەتواناماندا بوو بەرگریمان كرد

.

02:27 PM - 20/10/2017

فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنەنن: تا لە توانایاندا بوو بەرپەرچی ئەو گەلەكۆمەكیە نێودەوڵەتیەیان دایەوە كە كرایە سەر كەركوك.
فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا نەخشە و ووردەكارییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای عیراقیان دژ بەشاری كەركوك خستەڕوو و سەرەتا وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی میحوەری باشوری كەركوك ئاشكرایكرد: بەهێزێكی زۆر و بەچەكی پێشكەوتوو هێرشكراوەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ووتیشی: جگە لەحكومەتی عیراق و توركیا و ئێران ئەمریكاش بەشداری ئەو گەلە كۆمەكیەبووە كەدژ بەكورد جێ بەجێكراوە، دواتریش فەرماندەكانی تریش دۆخی شەڕەكەیان ئاشكراكرد و نیگەرانی خۆشیان سەبارەت بەو دەنگۆیانە ڕاگەیاند: كە سەبارەت بەپاشەكشەی هێزی پێشمەرگە بڵاودەكرێتەوە و ئاماژەیان بەوەكرد: ئەو دەنگۆیانە نادیدە گرتنی قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەیە.

M4d0HIWkIKI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە