کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی دەنگۆی چۆڵكردنی سەنگەرەكانی تەلوەرد رەتدەكەنەوە

.

08:22 PM - 14/10/2017

فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی دەنگۆی چۆڵكردنی سەنگەرەكانی  تەلوەرد لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە رەتدەكاتەوە.
لیوا/ عومەر ساڵح فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە دەوترێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەنگەرەكانی لە تەلوەرد چۆڵكردووە، و رایگەیاند ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ داعش لەجەنگداین، و نامانەوێ ڕووبەڕووی هیچ هێزێكی ترببینەوە.
فەرماندەی لیوای یەك راشیگەیاند پێشتر چۆن بەڵێنی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانمان داوە، ئێستاش بەو ڕۆحیەتەوە بەردەوام دەبین وە  تا ئێستا هیچ هێزێك ڕووبەڕووی ئێمە نەبۆتەوەو داواشیان لێنەكراوە سەنگەر چۆڵبكەن و ئەگەر داواشیان لێبكرێت بەهیچ شێوەیەك سەنگەر چۆڵ ناكەن، و ئەوان بۆ پاراستنی شاری كەركوك لێرەین.

YB6LIGWJI0Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە