کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەركوك: ئەندامێكی تری خێزانە كاكەییەكەی سنوری داقوق رزگاركرا

.

03:46 PM - 03/10/2017

ئاژانسی زانیاری هەرێمی كوردستان لەئۆپڕاسیۆنێكی هەواڵگریدا ئەندامێكی خێزانە كاكەییەكەی گوندی تەپەی دووسەری قەزای داقوقی رزگار كرد.
دوای ئەوەی شەوی 26ی مانگی تەموزی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵی خێزانێك لە گوندی تەپەی دووسەر لە خۆرئاوای قەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك، چوار كەسیان كوشت ‌و چوار كەسی تریشیان وەك بارمتە لەگەڵ خۆیاند رفاند، ئاژانسی زانیاری هەرێمی كوردستان و دەزگای دژە تیرۆر بە كۆكردنەوەی زانیاریە هەواڵگرییەكان توانیان ئەوە ئاشكرا بكەن كە ناسكە جەبار تا سەرەتای ئەم مانگە لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی تیرۆرستی داعشدایە لە قەزای حەویجە، هەربۆیە لە ئۆپڕاسیۆنێكی هەواڵگریدا ئاژانسی زانیاری و دەزگای دژەتیرۆر بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری پێشمەرگە و لیوای 9ی پیادە دوێنێ توانرا ناسكە جەبار بگەڕێننەوە سنوری پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەك ئاوارەی قەزای حەویجە. هەروەك لەئێستادا ئاژانسی زانیاری هەرێمی كوردستان و دەزگای دژەتیرۆر لەئێستادا لەهەوڵی ڕزگاركردنی 3 ڕفێندراوەكەی تردان كە هەمان شەو لەگەڵ ناسكە جەبار لە گوندی تەپەی دووسەر ڕفێندران لەلایەن چەكدارانی داعشە.

4JCUzfKX-tU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە