کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا رایگەیاند پرۆسەی مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە لەباشیك رادەگرن.

.

09:26 PM - 28/09/2017

بەكر بوزداخ جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی تی جی ئاڕ تی وڵاتەكەی رایگەیاند حكومەتی ئەنكەرە پرۆسەی مەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگەی لەبنكەی سەربازی باشیك راگرتووە، وتیشی: ئەنكەرە تەنها مامەڵە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عیراق دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا هەڵوێستی تریان دەبێت بەرامبەر هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وتەكانی جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا چەند جارێك حكومەتی ناوەندی داوای داخستنی بنكەی سەربازی توركیای لەباشیك كرد ، هاوكات حكومەتی عیراق بوونی ئەو بنكە سەربازییەی بەپێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق لەقەڵەم دابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە