کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لە لقی هەندەرانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانەوە

.

11:10 PM - 21/09/2017

هەڤاڵانی بەڕێزی لق و كۆمیتەكان و لیژنەكان
سڵاوی گەرمی كوردایەتیتان لێ‌ بێت.
وێڕای ئەوەی تاكو ئەم دەقەیە یان ئەمڕۆ 2017-9-21، هیچمان بە رەسمی بۆ نەهاتووە، یان نەوتراوە پێمان وەك رێنمایی، بەڵام بە ڕێزەوە داوا لە هەموو لایەك دەكەین كە بە ئەركی ئەخلاقی خۆمان هەستین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ریفراندۆم، پێچەوانەی ئەمە، پێچەوانەی خوێن و خەباتی شەهیدان و خەباتی گەلەكەمان و خۆمانە، بە هیواین ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لە 2017-9-25 ئایندەی بە خێر و خۆشی بێت بۆ خاك و خەڵكی هەر چوار پارچەی كوردستان.

لقی هەندەرانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان
بژی كورد ... بژی كوردستان
2017-9-21

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە