کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەبار یاوەر: هێزەكانمان بەشداری ئازادكردنەوەی حەویجە ناكەن

.

10:58 PM - 21/09/2017

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە هێزەكانیان بەشداری ئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوەی حەویجە بكەن.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لەئۆپراسیۆنی ئازادكردنەوەی حەویجەدا پێشمەرگە بەشداری مەیدانی نابێت، بەڵام سەنگەرەكانی توند دەكات لە ئەگەری دزەكردنی داعش. وتیشی: كە لە ماوەی پێشوودا فەرماندەكانی عیراق هاتنە هەرێم و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە و پلانی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە گفتوگۆی لەبارەوەكراوە.

ZyzBwD6HKEg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە