.
08:20 PM - 07/09/2017
نزیكەی 100 چەكداری داعش لەحەویجەوە هەڵدێن و لەباشوری كەركوك خۆیان تەسلیمی پێمشەرگە دەكەن.
عەلی حسێنی فەرماندەی باڵای هێزەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد: لەچەند ڕۆژی رابردوودا لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە نزیكەی 100 چەكداری داعش لەباشوری كەركوك خۆیان تەسلیمی هێزەكانی پێشمەرگەی كردووە، ڕاشیگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە كاروانێكی تری سەربازی بەپشتیوانی ژمارەیەكی زۆری تانك و و زرێ پۆش بۆ بەشداری لەئۆپراسیۆنەكە ڕەوانەی ناوچەكانی دەوروبەری قەزاكە كراون، فەرماندەكەی حەشدی شەعبی پێشبینشیكردووە: بەهۆی ڕووخانی لایەنی دەرونی چەكدارانی داعش ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە ئاسانتربێت لەوەی چاوەڕوان دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە