کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ گەیاندنی پۆستە تاقیدەكرێتەوە

.

02:41 PM - 09/07/2015

بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ گەیاندنی پۆستە لە وڵاتی سویسرا تاقیدەكرێتەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵی رۆیتەرز  بڵاویكردەوە كۆمپانیای ماتەرنێت-ی سویسرا جۆرە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دروستكردووە كە دەتوانێت كەلوپەلە بچوكەكان بە قورسی یەك كیلۆگرام بگوازێتەوە و وەزارەتی پۆستەی سویسراش بەنیازە ئەو ئامێرە بۆ گەیاندنی پۆستەكان بەكار بێنێت.
كۆمپانیای ماتەرنێت رایگەیاند: فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە دەتوانێت بەبێ وەستان و لە یەك كاتدا بە درێژی 10 كیلۆمەتر كەلوپەلەكان بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە