کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە پەلامارێكی داعشی تێكشكاند

.

11:29 AM - 29/08/2017

لەگوندی زەرگە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێرشێكی گروپی تیرۆرستانی داعشی تێكشكاند.
عەقید/ سەربەست محەمەد فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 11ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: سەعات1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگوندی زەرگەی قەزای خورماتوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سەنگەرەكانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ووتیشی: پێشمەرگە بەتووندی بەرپەرچی هێرشەكەی تیرۆرستانی داوەتەوە و دوای ماوەیەك لەبەردەوامی پێكدادانەكان چەكدارەكان ناچار بەپاشەكشە كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە