کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەنزیك ناحیەی عیاز داعش هێرشدەكاتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە

.

10:54 AM - 28/08/2017

لەنزیك ناحیەی عیازییە هێرشێكی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە تێكدەشكێندرێت.
بەپێی زانیاری فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە شەوی رابردوو لەسنووری گوندەكانی ناحیەی عیازییە سەر بەقەزای تەلەعفەر 5 تیرۆرست هێرشیانكردۆتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام پێشمەرگە بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشەی تیرۆرستانی داوەتەوە و سێ لەتیرۆرستەكانی كوشتووە و دوانی تریشیان بەر لەگەیشتیان بەسەنگەرەكانی بەرگری هێزی پێشمەرگە خۆیان تەقاندۆتەوە.
هێرشەكانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەكاتێكدایە دوێنی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی كۆنترۆڵكردنەوەی سەنتەری قەزای تەلەعفەری ڕاگەیاند و لەئێستادا ئەو هێزانە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دواین ناوچەكانی ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش لەناحیەی عیازییە لەپێشڕەویدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە