کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چالاكی وەرزشی بۆ پیاوان وەك ڤیاگرایەكی سروشتی وایە

.

01:23 PM - 27/08/2017

هەمومان بیستومانە كە ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئەگەرەكانی توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و كەمبونەوەی چڕی ئێسك، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەركەوتوە كە ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی كاریگەریەكی چاوەڕواننەكراوی لەسەر مرۆڤ هەیە كە ئەویش باشكردن و چالاككردنی ژیانی سێكسی نێوان ژن و مێردە.
چالاكی وەرزشی بۆ پیاوان وەك ڤیاگرایەكی سروشتی وایە كە مەترسی دروستبونی كێشەی ڕەقبون یا هەڵسانی چووك كەم دەكاتەوە.
لەو لێكۆڵینەوەیەدا ژمارەیەك پیاو كە لە ناوەڕاستی تەمەندان و زۆربەی كاتەكانیان بە دانیشتن بەسەر دەبەن، بۆ ماوەی نۆ مانگ بە چڕی چالاكی وەرزشیان ئەنجامدا، دوای ئەو ماوەیە دەركەوت كە پیاوەكان چالاكی سێكسیان زیادی كردوە و لە ژیانی سێكسیان ڕازین.
بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە كە لەسەر ژنانیش ئەنجامدراوە دەركەوتوە ئەو ژنانەی چالاكی وەرزشی ئەنجامدەدەن ئارەزویەكی زیاتریان بۆ سێكسكردن هەیە.
لە تاقیكردنەوەیەكی نائاساییدا ژنەكان بۆ ماوەی بیست خولەك پایسكیلیان لێخوڕی و لە هەمان كاتیشدا تەماشای فیلمێكی ئیرۆتیكیان كرد، لە ئەنجامدا دەركەوت كە زیاتر دووروژێن و ئارەزوی ئەنجامدانی سێكس دەكەن، ئەو ژن و پیاوانەی كە وەرزش دەكەن ئارەزوی سێكسیان زیاترە و ئەوەش وا دەكات كە چالاكی سێكسی بەشێوەیەكی باشتر ئەنجامبدەن.
بە شێوەیەكی گشتی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە لەشی هەردوو ڕەگەزدا، بەڵام زیادەڕۆییكردن لە وەرزشكردندا كاریگەری پێچەوانەی هەیە،  بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەو پیاوانەی كە بە شێوەیەكی بەردەوام زۆر بە چڕی وەرزش دەكەن كەمتری ئارەزوی سێكسكردنیان هەیە، ئەو ئەنجامەش مایەی نیگەرانیە بۆ ئەو وەرزشەوانانەی كە بەردەوام وەرزش دەكەن و زۆر بە كەمی پشوو دەدەن، بەڵام ئەوە شتێك نیە كە كەسی ئاسای لێی نیگەران بێت.
سەبارەت بە كاریگەری سێكسكردن لەسەر چالاكی وەرزشی ئەوا لێكۆڵینەوەكان بە شێوەیەكی گشتی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە چالاكی سێكسی هیچ كاریگەریەكی نێگەتیڤی لەسەر ئاستی وەرزشوانەكان نیە بە مەرجێك چالاكیەكە یان ئەنجامدانی كاری جووتبونەكە دوو كاتژمێر پێش وەرزشكردن بێت و كەسەكە كهولی نەخواردبێتەوە و كەم یا بە شێوەیەكی بچڕ بچڕ نەنوستبێت، جگە لە هەمو ئەوەش لە لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوتوە كە چالاكی سێكسی وا لە كەسەكان دەكات ئارام و ئاسودەتر بن.
لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری سێكسی لەسەر چالاكی وەرزشی بابەتێكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت و ناشزانرێت كە ئەو كاریگەرییە بە چ جۆرێك كار لەسەر ژنان یان پیاوان دەكات.
سەبارەت بەو پرسیارەی كە ئایا سێكسكردن وەك چالاكی وەرزشی هەژمار دەكرێت یان نا، دەتوانین بڵێین ئەوە پەیوەندی بە ماوە و چڕی ئەنجامدانی چالاكیە سێكسیەكەوە هەیە،  بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لەسەر كۆمەڵە گەنجێك ئەنجامدراوە دەركەوتوە چالاكی سێكسی لە هەر خولەكێكدا سێ بۆ چوار كالۆری دەسوتێنێت، هەڵبەتە پیاوان لە چاو ژناندا زیاتر كالۆری دەسوتێنن. بەڵام ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان هەر چۆنێك بن ئەو شتەی كە هەموان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە چالاكی سێكسی خۆشترە و چێژێكی زیاتر بە كەسەكان دەبەخشێت.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن

وەرگێران : هێمن محمود

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە