کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێكی كەنەدی دوای 13 ساڵ ئەنگوستیلە ئەڵماسەكەی دۆزییەوە

.

12:51 PM - 19/08/2017

ماری گرامس ساڵی 2004 لە ویلایەتی ئەلبێرتا لە كەنەدا لە كاتی ئەنجامدانی زەماوەندێكی خێزانی كە لە كێڵگەكەیان ڕێكخرا ئەنگوستیلە ئەڵماسەكەی لێ وون دەبێت. بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ ئەو ڕووداوە بە نهێنی دەهێڵێتەوە و جگە لە كوڕەكەی لای هیچ كەسێك باسی ناكات.  ڕۆژێكیان بووكەكەی لە كاتی ڕنینی گێزەردا ئەنگوستیلەكە دەدۆزێتەوە كە وەك پەنجەی مرۆڤ لە یەكێك لە گێزەرەكاندایە و بە درێژایی ئەو چەند ساڵە لە ژێر خاكدا بوە.
كاتی خۆی خاتوو گرامس كە ئەنگوستیلەكەی وون كرد جگە لە كوڕەكەی تەنانەت بە مێردەكەشی نەووت، بۆ ئەوەی كەسیش پێی نەزانێت خێرا دەچێت ئەنگوستیلەیەكی هاوشێوەی هەرزان بەها دەكڕێت و خۆی وا دەردەخات كە هیچ شتێكی ڕوینەدابێت.

( لەوانەیە من كارێكی هەڵەم كردبێت، بەڵام زۆر دڵم خۆش بو).

هیچ كەسێك هێندەی كۆڵین دەیلی بووكی ژیر نەبو كاتێك بڕیاریدا هەندێك گێزەر بۆ ئامادەكردنی شۆربای ئێوارە بڕنێت، دوای ئەوەی كە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە لە كاتی شۆردنی گێزەرەكاندا ئەنگوستیلەكەی بینی، مێردەكەی كۆڵین دەستبەجێ زانی كە ئەوە ئەنگوستیلەكەی دایكیەتی كە پێش 13 ساڵ وونی كردووە.

خاتوو گرامس خۆزگەی ئەوە دەخوازێت كە كاتی خۆی مێرەكەی لەو ڕوداوە ئاگادار بكردایە، چونكە پێش پێنج ساڵ كۆچی دوایی كرد، ئەو كەسێكی زۆر قسەخۆش بوو، بە دڵنیاییەوە ڕوداوێكی ئاوەهای بە شتێكی پێكەنیناوی لە قەڵەم دەدا.
ئێستا خاتوو گرامس ئەنگوستیلەكەی دۆزیوەتەوە و دەڵێت: لەمەودوا زۆر ئاگای لە خۆی دەبێت.

(ئەگەر بڕۆمە دەرەوە یان سەرم بە شتێكەوە قاڵ بێت ئەوا لە شوێنێكی باشدا دایدەنێم، دەبوو كاتی خۆشی هەروا بم).

ئەمە یەكەمین جار نیە كەسێك لە كاتی ڕنینی گێزەردا ئەنگوستیلەیەكی ئەڵماس بدۆزێتەوە، لە ساڵی 2011دا ژنێكی سویدی دوای 16 ساڵ ئەنگوستیلە ئەڵماسیەكەی بوكێنی دۆزییەوە.

سەرچاوە: بی بی سی _ ئینگلیزی

155191982017_Untitled-1.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە