.
10:26 PM - 05/04/2015
پۆلیسی بەریتانیا دەستگیركردنی 6 كەسی لەبەندەری دوفەر راگەیاند كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆرستی لە سوریا، لەبەیاننامەیەكدا پۆلیسی بەریتانیا دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە كە 5 پیاو و ژنێكن لە هەڵمەتێكی پشكنیناندا بووە لەناوچەی بیرمنگهام. لەلایەكی دیكەوە ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری ئەنجیلینۆ ئەلفانۆ وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیاوە بڵاویانكردەوە: كە هاووڵاتیەكی بەڕەگەز مەغریبی لەئیتاڵیا دەركراوە و رەوانەی وڵاتەكەی كراوەتەوە بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری توندڕەویی, بەپێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتیە مەغریبیە تەمەنی 41 ساڵ بووە و هەڵگری مۆڵەتی مانەوەی كاتی بووە و لەشاری ئیمۆلا لەباكووری ئیتاڵیا ژیاوە و لەلایەن پۆلیسەوە رەوانەی وڵاتەكەی كراوەتەوە بەتۆمەتی دروستكردنی مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئیتاڵیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە